مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بۆ یادی کارەساتی ئەنفال پەیامێک بڵاودەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان، پەیامێک بەبۆنەی یادی 36 ساڵەی کارەساتی ئەنفال بڵاودەکاتەوە.

ئەمڕۆ شەممە13ی نیسان، مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان، بەبۆنەی یادی 36 ساڵەی کارەساتی ئەنفال بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند،” پێویستە هەموو لایەکمان لە حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی و ئەنجومەنی نوێنەران بەوپەڕی لێپرسراوێتییەوە  هەوڵەکانمان چڕتڕ بکەینەوە بۆ خزمەتکردنی هەمەلایەنە و زیاتری زیانلێکەوتوانی ئەو کارەساتە”.

دەقی پەیامەکە:

36 ساڵ لەمەوبەر گەلەکەمان لەسەر دەستی رژێمی  ستەمکاری بەعس لەژێر تایتڵی ناڕەوای  (ئەنفال) دا بە هەشت قۆناغ  رووبەڕوی دڕندانەترین تاوان بۆوە کە سەرەڕای کۆمەڵکوژی وبێ سەروشوێنکردنی 182000 منداڵ و گەنج و پیری کورد، گشت سیمایەکی ئاوەدانیشی لە نزیکەی پێنج هەزار گوند و شارۆچکەی ناوچەکانی کوردستاندا سڕییەوە .

کارەساتی ئەنفال برینێکی وەهای لەسەر دڵمان و لە کۆهزری گەلەکەمان دروستکرد کە ئازارێکی نەبڕاوەیە و بۆ سارێژی ئەو برینە قووڵە ،بۆ سڕینەوەی شوێنەوارەکانی ئەو کارەساتە ناخهەژێنە، پێویستە هەموو لایەکمان لە حکومەتی هەرێم  وحکومەتی فیدراڵی و ئەنجومەنی نوێنەران بەوپەڕی لێپرسراوێتییەوە  هەوڵەکانمان چڕتڕ بکەینەوە بۆ خزمەتکردنی هەمەلایەنە و زیاتری زیانلێکەوتوانی ئەو کارەساتە.

هەرچەندە لە ساڵی 2008 وە دادگای باڵای تاوانەکان لە عیراق کەیسی ئەنفالی وەک تاوانی جەنگ و  دژە مرۆیی ناساندوە ،  بەڵام قەبارەی تراژیدیاکە و  دەرهاویشتە و لێکەوتەکانی  ئەنفال، پێویست دەکات لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش دیسان وەک تاوانی قڕکرنی بە کۆمەڵ و جینۆساید بناسرێت و گەلی کوردستانیش بە دابینکردنی تێکڕای مافە دەستورییەکانی بۆ یەکجاری لە ئایندەی خۆی دڵنیا بکرێتەوە. یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ ئەو ئامانجانەی سەرەوە بێ درێغ لە خەباتدا دەبێت

درود بۆ رۆحی قوربانیانی کۆمەڵکوژی ئەنفال ، سڵاوی ئەمەک و وەفاداری بۆ خۆراگریی کەسوکاری ئەنفالکراوان .

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا