سبەینێ لە چەمچەماڵ یادی 36 ساڵەی ئەنفال دەكرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قائیمقامی چەمچەماڵ رایگەیاند، سبەینێ لە یادی 36 ساڵەی كارەساتی ئەنفالدا، لە مۆنۆمێنتی چەمچەماڵ، بە شێوەیەكی جیاواز رێوڕەسمێك بۆ یادكردنەوەی ئەو كارەساتە بەڕێوەدەچێت.

رەمەك رەمەزان، قائیمقامی چەمچەماڵ ئاماژەی بەوەشكرد، تاوانی ئەنفال بە هەشت قۆناغدا تێپەڕیوە و سوێیەكە لەبیرناچێتەوە و دەبێت بكەرانی داوای لێبوردن لە كورد بكەن و لەئاستی نێودەوڵەتی ئەم كارەساتە بە جینۆساید بناسرێت .

سەبارەت بەڕێورەسمی سبەینێش رەمەك ڕەمەزان وتی: سەرەتا بە خوێندنەوەی بەیانامەیەك لەلایەن ڕێكخراوەكانی ئەنفال و كەسوكاری شەهیدان دەست پێدەكات، دواتر پانێڵێك بەناونیشانی ڕێكارە یاسایەكان، بۆ بەجینۆساید ناساندنی كەیسی ئەنفال، لەلایەن پسپۆرانەوە پێشكەش دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا