پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی رەمەزانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە و دەڵێت، “جەژنی ئەمساڵ لەگەڵ بەھاری ڕەنگینی کوردستان و کرانەوەی دەرگا بەڕووی چارەسەرکردنی کێشەی مووچە و بودجە ئاوێتە بووە و بەمەش ھێندەی تر ڕۆژانی جەژن بۆ ھاوڵاتییان خۆشتر و ئارامبەخشتر بووە”.
دەقی پەیامەکە:
جەژنی رەمەزان لە ھەموو موسوڵمانان پیرۆزبێت و عیبادەت و ڕۆژووی ھەموو لایەک قبووڵ بێت. جەژن بۆنەیەکی گرنگە بۆ ئاشتەوایی و گەردنئازادی و قوڵکردنەوەی گیانی پێکەوەژیان. لە ئەمساڵیشدا لەگەڵ بەھاری ڕەنگینی کوردستان و کرانەوەی دەرگا بەڕووی چارەسەرکردنی کێشەی مووچە و بودجە ئاوێتە بووە و بەمەش ھێندەی تر ڕۆژانی جەژن بۆ ھاوڵاتییان خۆشتر و ئارامبەخشتر بووە.
ھیوای رۆژانێکی پڕ لە خۆشی و ئارامی بۆ ھەموولایەک دەخوازم و ھەموو ڕۆژەکانتان وەک جەژن پڕبێت لە خۆشی و شادی.