سبەی کۆمسیۆن ژمارە بە حزب و هاوپەیمانێتی و کاندیدەکان دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت: سبەی دووشەممە تیروپشک بۆ پێدانی ژمارە بە هاوپەیمانی و حزب و کاندیدەکان دەکات کە بەشداری لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دا دەکەن.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی کۆمسیۆنەکە، تەئکید دەکاتەوە کە سبەی 8-4-2024 تیروپشک بۆ ژمارەی کاندید و حزب و هاوپەیمانییەکان دەکرێت.

تیروپشکەکە سەعات 11:00ی پێشنیوەڕۆ لە بارەگای کۆمسیۆنەکە لە بەغدا دەکرێت.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە مەرسومێک رۆژی10-6-2024 ی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد.

لەو پرۆسەیەدا 20 حزب و 2 هاوپەیمانی و نزیکەی 60 کاندیدی سەریەخۆ ناویان تۆمارکردوە.

هەڵبژاردنەکە بەسیستمی فرە بازنەیی بەڕێوەدەچێت کە هەرێم بەسەر 4 بازنەی سلێمانی، هەڵەبجە، هەولێر و دهۆک دا دابەشکراوە و کورسی پەرلەمانیش 100 کورسیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا