دەم پارتی 75 شارەوانیی باکووری کوردستانی بردووەتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی یەکشەممە، هاوڵاتییانی باکووری کوردستان و تورکیا چوونە سەر سندووقەکانی دەنگدان و بەربژێری دڵخوازی خۆیان لە حکومەتی خۆجێی شارەکان دەستنیشانکرد، پارتی یەکسانی‌و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، لە هەندێک ناوچەی باکووری کوردستان سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە.

بەگوێرەی ئەنجامەکان کە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی توورکیا (YSK) بڵاویکردووەتەوە، لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیای 2024، پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی) توشی شکستێکی سەخت بووەوە و رێژەیەکی زۆری دەنگەکانی لەدەستداوە، لەبەرامبەردا پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) و پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) ژمارەی دەنگەکانیان زیادیکردووە.

دەمپارتی وەک تاکە پارتی سیاسیی کورد لە باکووری کوردستان سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا و توانی 3 گەورەشارەوانیی و 7 شارەوانی پارێزگاکان و 58 شارەوانیی قەزکان و 7 شارەوانیی ناحیەکان بەدەستبهێنێت.

سەرکەوتنەکانی دەمپارتی لە هەندێک ناوچەی باکووری کوردستان مێژووییە و یەکەمین جارە پارتێکی بزووتنەوەی سیاسیی کوردی لەو پارچەیەی کوردستان براوی هەڵبژاردنەکان دەبێت.

بەگوێرەی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا، ئەنجامەکانی دەمپارتی بەم شێوەیەن:

گەورەشارەوانییەکان:
1- ئامەد
2- مێردین
3- وان

پارێزگاکان (شارەکان):
1-ئاگری
2- ئێلیهـ
3- جۆلەمێرگ
4- ئیدیر
5- موش
6- سەرت
7- دێرسیم

جگە لەوە، دەمپارتی توانیوویەتی لە 65 قەزا و ناحیەی باکووری کوردستان سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و شارەوانی حکومەتە خۆجێیەکانی ئەو ناوچانە بباتەوە.

بەگوێرەی ئەنجامەکان، بزووتنەوەی سیاسیی کوردی لە شاری ئورفە سەرکەوتنی مێژووی تۆمارکردووە و لە کۆی 10 توانیوویەتی لە 7 قەزای ئەو پارێزگایە سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.

لەنێو ئەو قەزایانەی کە دەمپارتی لە پارێزگای ئورفە سەرکەوتنی تێدا بەدەستهێناوە، قەزای “هیلڤان” هەیە کە باس لەوەدەکرێت لە ساڵی 1979ـوە کورد هیچ بردنەوەیەکی لەو قەزایە بەدەستنەهێناوە، هەروەها قەزای “بێرەجووک” کە ئەمە یەکەمین جارە پارتێکی سیاسیی کوردی سەرکەوتنی تێدا بەدەستدەهێنێت.

رۆژی یەکشەممە (31-3-2024)، هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا بەشداریی 34 پارتی سیاسیی لە 24 پارێزگای باکووری کوردستان و 57 پارێزگای تورکیا بەڕێوەچوو. پارتی جەهەپە براوەی یەکەمی هەڵبژاردنەکان بوو کە توانی زۆرترین شارەوانی بباتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا