تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە بە فێڵ 10 ملیۆن دیناری لە كچێك سەندبوو

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەكانی نوسینگەی بەكرەجۆی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە بەفێڵ بڕێك پارەی لە كچێك سەندبوو.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دوای تۆماركردنی سكاڵایەكی یاسایی لەلایەن باوكی كچێكەوە كە كەسێك بەفێڵ بڕی 10 ملیۆن دیناری لە كچەكەی سەندوەو بۆ شوێنێكی نادیار هەڵاتووە، دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستپێكرد.

ئەوەشهاتووە، لە لێكۆڵینەوەكانی پۆلیسدا دەركەوت كە تۆمەتبار بۆ شاری كەركوك هەڵاتووە، دواتر هێزەكانی پۆلیس زانیارییان لەسەر شوێنی تۆمەتبار كۆكردەوە كە گەڕاوەتەوە بۆ شاری سلێمانی، سەرەنجام و پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی بەكرەجۆی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە لەشاری سلێمانی دەستگیربكرێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، تۆمەتبار (ئ، ع، ح) لەدایكبووی 2001 دانی بەتاوانەكەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادان ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا