لەبارەی دابەشکردنی مووچەی سبەینێ وەزارەتی دارایی ڕوونکردنەوە دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دارایی، لەبارەی دابەشکردنی مووچەوە ڕوونکردەوە دەدات و ڕایگەیاند، لەڕۆژی پشووی فەرمی دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت.

مه‌ولود سابیر، به‌ڕێوەبه‌ری گشتیی بانكه‌ بازرگانییه‌كان لە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان، بە میدیای پارتی ڕاگەیاند، “لەگەڵ ئەوەی سبه‌ی دووشەممە1ی نیسان پشووی فەرمییە، بەڵام بانكەكان بۆ دابەشكردنی مووچەی ئەو وەزارەت و فەرمانگانە لە دەوامدا دەبن، كە لە خشتەی مووچەدا ئاماژەیان پێكراوە.”

لەکاتێکدا، سبەینێ دووشەممە1ی نیسان، لە تەواوی هەرێمی كوردستان بە بۆنەی ساڵی ئاشوورییەکان پشووی فەرمییە، بەپێی خشتەی دابەشكردنی مووچەش سبەینێ، مووچەی وەزارەتەكانی بازرگانی و سامانە سروشتییەكان و گواستنەوە و كشتوكاڵ و شارەوانی و ئاوەدانكردنەوە و رۆشنبیری دەدرێت.

بەرپرسەكەی وەزارەتی دارایی جەختیكردەوە، دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت، کە ئەرکی دابەشکردنی مووچەیان لەئەستۆدایە و خشتەی دابەشکردنی مووچە بەپێی ئەو ڕیزبەندییەی ڕاگەیاندراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا