پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد. هەردوولا باسیان لە “هەستیاریی دۆخەکە” کرد و جەختیان لە گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردن کردەوە.
کۆبوونەوەکە نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە، 27-03-2024، لە هەولێر ئەنجامدرا، نێچیرڤان بارزانی و ستيڤن هيچن باسیان لە هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا کرد.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن كرده‌وه و باسيان له هه‌ستياريى دۆخه‌كه و پێويستيى چاره‌سه‌ركردنى كێشه و ناكۆكييه‌كانى نێوان لايه‌نه سياسييه‌كان كرد بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارييه‌كان.