بانکی ناوەندی زیاتر لە 240 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە و نرخی دۆلار گۆڕانکاری بەسەردا هات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە  هەرێم، ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەراورد بەدوێنێ دابەزی.

ئەمڕۆ یەکشەممە17ی  ئادار، نرخی 100دۆلار بەرامبەر بە 150 هەزار دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی هەرێم مامەڵەی پێوەدەکرێت، لەکاتێکدا دوێنێ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکاندا 100 دۆلار بەرامبەر بە 150 هەزار و 200 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا.

بانکی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە بڕی 240,715,778 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە، کە بڕی 230,445,778 ملیۆن دۆلار بەشێوەی حەواڵە و بڕی 10,270,000 ملیۆن دۆلاریش بەشێوەی کاش بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا