جەخت لە خێراترکردنی هەڵبژاردنی سەرۆکێک بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران دەکرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە وەکالەت، جەختی لەسەر خێراکردنی بڕیاری هەڵبژاردنی سەرۆکێک بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران کردەوە، هاوکات رایگەیاند، هەمواری پەیڕەوی ناوخۆ لە دانیشتنەکانی داهاتوودا ئەنجام دەدرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە (12ـی ئاداری 2024)، موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت سەردانی بارەگای رەوتی حیکمەتی نیشتمانی کرد لەبەغدا و لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ ژمارەیەک سەرۆکی رەوتەکە لە ئەنجومەنی نوێنەران، گفتوگۆ لەبارەی نەخشەی یاسادانان لە ماوەی وەرزی ئێستای ئەنجوومەنەکە و  بابەتەکانی پەیوەست بە کارەکانی ئەنجوومەنەوە کرا.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەی ئاشکراکرد، “لە میانی کۆبوونەوەکەدا جەختکرایەوە لەسەر پێویستی خێراکردنی یەکلاکردنەوەی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجوومەن لەماوەی دانیشتنەکانی داهاتوودا، هەروەها جەختیکردەوە لەوە کە دەبێت “ئەم شایستە دەستوورییە لە رێگەی گفتوگۆ و کۆدەنگیی پەرلەمانییەوە یەکلاییبکرێتەوە”.

ماوەی دوو مانگە دانیشتنەکانی وەرزی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێکردووەتەوە و تا ئێستا هیچ سەرۆکێک بۆ ئەنجوومەنەکە هەڵنەبژێردراوە، رۆژی 14ی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو، دادگای باڵای فیدراڵی کە باڵاترین دەسەڵاتی دادوەرییە عێراق بڕیاریدا محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی لەکارلادراوی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە ئەنجوومەنەکە لە پۆستەکە دووربخاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا