پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
نرخی نەوت لە یەکەم رۆژی کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا لە هەفتەی نوێدا بۆ خوار 82 دۆلار دابەزی.
رۆژی دووشەممە (11-3-2024) نرخی نەوت بەردەوامییدا بە دابەزینەکانی هەفتەی پێشووی؛ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنتی دەریای باکوور بە 81 دۆلار و 55 سەنت مامەڵەی پێوەکرا و 48 سەنت دابەزی، هەروەها بەرمیلێک نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 50 سەنت دابەزی و بە 77 دۆلار و 51 سەنت کڕین و فرۆشتنی پێوەکرا.
کەمبوونەوەی قەبارەی خواستی چین بۆ کڕینی ئەو کاڵا ستراتیژییەی جیهان، یەکێکە لە هۆکارەکانی دابەزینی نرخی نەوت، شارەزایان پێیان وایە دابەزینی نرخی نەوت بەشێوەیەکی گشتی سنووردار دەبێت، ئەمەش بەهۆی هۆکارە جیۆپۆلەتیکەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.