پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
رۆژی پێنج شەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەسەر بانگهێشتی رەسمی شێخ محەمەد بن زایدئال نەهیان سەرۆكی ئیمارات، دەگاتە دوبەی.
ئەم سەردانەی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەشداریكردنە لە كۆنفرانسی نەتەوە یەكگرتووەكاندا بۆ گۆڕانی كەشوهەوا کۆپ 28 كە سبەینێ هەینی هاوكات لەگەڵ ڕۆژی نیشتمانیی ئیماراتدا بە ئامادەبوون و بەشداریی ژمارەیەكی بەرچاوی سەركردەكانی جیهان، لە شاری ئێكسپۆی دوبەی ئەنجامدەدرێت.
ئیمارات سەرۆكایەتیی ئەم گەڕەی كۆنفرانسەكە دەكات و پرسەكانی تایبەت بە گۆڕانی كەشوهەوا و چۆنیەتیی ڕووبەڕووبوونەوەی لێكەوتەكانی و ڕۆڵی وڵاتان لە كەمكردنەوەی مەترسییەكانیدا، تاوتوێ دەكات.