کۆمسیۆن زانیاری لەبارەی تۆمارکردنی بەربژێر و قەوارە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنەکان دەخاتەڕوو

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرپرسی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی هەولێر رایگەیاند، هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە رۆژی 10ـی مانگی حوزەیران بەڕێوەدەچێت و تا ئێستا 7 لایەنی سیاسیی فۆڕمی بەشدارییکردنی لە کۆمسیۆن پڕکردووەتەوە.

رۆژی یەکشەممە (10-3-2024) بەرپرسی هەولێری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، تا ئێستا 29 بەربژێری سەربەخۆ فۆرمی تایبەت بە بەشدارییکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پڕکردووەتەوە و هیچ داواکارییەکیشیان بۆ تۆمارکردنی هاوپەیمانێتیی سیاسی پێنەگەیشتووە.

بەرپرسی لقی هەولێری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان باسی لەوەشکرد، ئەو کەسانەی ناوی خۆیان لە کۆمسیۆن تۆماردەکەن بۆ هەڵبژاردنەکان دەبێت 25 ساڵی تەواوکردبێت و “پێویستە پاکانەی دەستەی دەستپاکی و ئەستۆپاکی لە تاوان رادەستی نوسینگەکەیان بکات”، هەروەها ئەو کەسەی فۆرمی بەربژێری پڕدەکاتەوە، “نابێت هیچ پەیوەندییەکی بە رژێمی پێشووی بەعسەوە هەبووبێت”.

ئاماژە بەوەشکرا، دەرگای پێشکەشکردنی لیستی قەوارە و پارتە سیاسییەکان و تۆمارکردنی بەربژێری سەربەخۆ و پارت و هاوپەیمانێتییە سیاسییەکان لە رۆژی 13ـی ئادار دەستپێدەکات و تا رۆژی 22 مانگ بەردەوام دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا