هەرێم ئەندامی لەلیژنەی گفتوگۆی ستراتیژی ئەمریكاو عێراق دەبێت

پۆڵەتیك پرێس:
هەرێمی كوردستان ئەندامی لە لیژنەی گفتوگۆی ستراتیژی ئەمریكاو عێراق دەبێت، كە بەم نزیكانە گەڕی سێیەمی گفتوگۆكان دەستپێدەكاتەوە.

ئەمریكاو عێراق لەمانگی شەشەوە دەستیان بەگفتوگۆی ستراتیژی كردووەو گەڕی یەكەمی گفتوگۆكانیش لەو مانگە بەرێوەچوو، كە هەرێم شاندی لەو گەڕە هەبوو.

گەڕی دووەمی گفتوگۆكانیش لەمانگی 10 بەرێوەچوو، ئەوەش بەچوونی شاندێكی عێراق بەسەرۆكایەتی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران بۆ بەغدا، كە لەو شاندەشدا هەرێم ئەندامی هەبوو.

بەپێی زانیاری میدیاكانی عێراق بەم نزیكانە گەڕی سێیەمی گفتوگۆی ستراتیژی ئەمریكاو عێراق دەستپێدەكاتەوەو هەرێمی كوردستان لەو گەڕەش ئەندامی دەبێت.

هەر بەپێی زانیاری میدیای عێراقی گفتوگۆی ئەمجارە نێوان بەغداو واشنتۆن لەسەر پرسەكانی پێشمەرگە، وزە، ئابووری، تەندروستی و خوێندنی باڵا‌و چەند پرسێكی تر دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا