بافڵ تاڵەبانی: پشتگیری مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دەکەین لە عێراق

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی یەکێتی لەمیانی بەشداریکردنی لە دیداری رافیدەین کە لە بەغدای پایتەختی عێراق بەڕێوەچوو رایگەیاند، ئەوان پشتگیری لە مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دەکەن لە عێراق، چونکە “هەڕەشەی داعش هێشتا لەسەر عێراق ماوە و هێزە ئەمنییەکان پێویستیان بە هاوکاریی و راوێژی هێزە بیانییەکان هەیە”.

سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەبارەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا دەڵێت، “ئەمریکا لە عێراق داگیرکەر نییە و پێویستە عێراقییەکان ئەوە باش بزانن، دەبێت ئەمریکییەکان هەست بە ئارامی بکەن بۆ ئەوەی پەیوەندییەکانمان بەرەو باشتر ببەین”.

سەرۆکی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنەکان دەڵێت، ” بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لەبارەی یاسای ھەڵبژاردنی ھەرێمی کوردستانەوە قورس و سەخت بوو، بەو پێیەی لەساڵانی رابردوودا ھەڵبژاردنی نادادپەروەرانە لە ھەرێمی کوردستان ئەنجام درابوو”.
جەختیشیکردەوە ناکرێت وەکو دژمن لەگەڵ بەغدا مامەڵە بکرێت بەڵکو دەبێت بەشێوەیەکی واقیعی مامەڵە بکرێت و ھەماھەنگی لەنێوان ھەردوولادا بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا