نرخی دۆلار لە دابەزین بەردەوامە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە  هەرێم، ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە دابەزین بەردەوامە.

ئەمڕۆ دووشەممە4ی  ئادار، نرخی 100دۆلار بەرامبەر بە 149 هەزار و 700 دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی هەرێم مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بانکی ناوەندی عێراق، هەموو هەوڵێک بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دینار و جێگیرکردنی بەرامبەر بە دۆلار دەدات، بەراورد بەدوێنێ ئەمڕۆ نرخی دۆلار زیاتر دابەزیووە، بەراورد بەماوەی ڕابردووش بەشێوەیەکی بەرچاوو دابەزیووە و هاتووەتە خوار 150 هەزار دیناری عێراقی.

ئەمڕۆ دووشەممە، بانکی ناوەندی بڕی  208,386,184 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە، کە بڕی 193,796,184 ملیۆن دۆلار بەشێوەی حەواڵە و بڕی 14,590,000 ملیۆن دۆلاریش بەشێوەی کاش بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا