پۆلیسی زاخۆ بكوژی ئەو ژنەی دەستگیركرد كە تەرمەكەی دۆزرایەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پۆلیسی زاخۆ رایدەگەیەنێت بكوژانی ئەو ژنەی نیوەڕۆی رۆژی پێنج شەممە تەرمەكەی دۆزرایەوە دەستگیركراون كە دوو برای خۆی بون.

دوای ئەوەی ئێوارەی پێنج شەممە 15_12_2022 پۆلیسی زاخۆ بڵاویكردەوە كەوا نزیكی كاتژمێر 12 ی نیوەڕۆ تەرمی ژنێكیان لە سنوری ناحیەی دەركاری سەربە ئیدارەی زاخۆ دۆزیوەتەوە و شوێنەواری چەقۆ بە جەستەیەوەیەبووە، كەمێك بەر لە ئێستا رایانگەیاند كەوا بكوژی ژنەكەیان دەستگیركردوە.

لە راگەیاندراوەكەی پۆلیسی زاخۆدا هاتوە: توانیمان بكوژانی ئەو ژنەی نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمەكەی دۆزرایەوە، دەستگیربكەین كە بریتین لە دو برای خۆی و دانیان بە تاوانەكەدا ناوە.

رونیشیكردوەتەوە: تۆمەتبارەكان لە ئێستادا بەمادەی 406 لە یاسایی سزادانی عێراقی دەستگیركراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

ژنەكە ناوی (س.ر.ع) و تەمەنی 45 ساڵە و دایكی پێنج مناڵ بوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا