لە مانگی ڕەمەزاندا 11 ماددەی خۆراکی بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، ئامادەکاری بۆ بەشەخۆراکی مانگی ڕەمەزان دەستیپێکردووە و چوار ماددەی خۆراکی دیکەش زیاددەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە29ی شوبات، محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاشکرایکرد،” ئامادەکاریمان دەستپێکردووە، بۆئەوەی پێش هاتنی مانگی ڕەمەزان لەچوارچێوەی سەبەتەی خۆراکیدا 11 ماددەی خۆراکی بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش بکرێت”.

ئاماژەی بەوەکرد، سەبەتەی خۆراکی مانگی ڕەمەزان جیاواز دەبێت و ماددەکانی وەک نیشاستە، مەعکەرۆنی، شەعرییە و ئاردی سفری تێدادەبێت.

هاوکات، ماددە بنەڕەتییەکان بریتین لە شەکر، زەیت، دۆشاو، برنج، ئارد و پاقلەمەنییەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا