پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە هەرێم، ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەراورد بەچەند ڕۆژی ڕابردوو زیاتر دابەزی.
ئەمڕۆ دووشەممە26ی شوبات، نرخی 100دۆلار بەرامبەر بە 151 هەزار دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی هەرێم مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لەوبارەیەوە وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی هەولێر لە لێدوانێکیدا بۆ پۆڵەتیک پرێس ڕایگەیاند،” لەئێستادا دۆلار لە بازاڕدا زۆرە و دینار کەمە، بۆیە ڕۆژ بەڕۆژ بەهاکەی بەرەو دابەزین دەڕوات و ئەگەر هیچ شتێک لە عێراق ڕوونەدات زیاتر دادەبەزێت، تا مانگی ڕەمەزان ئەگەری هەیە 100 دۆلار بۆ 145 هەزار دیناری عێراقی دابەزێت”.
ئاماژەی بەوەکرد، بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی لەبارەی دابەشکردنی مووچە لەڕێگای کارت بانکەوە کاریگەری لەسەر نرخی دۆلار دەبێت، بەڵام کاتی دەوێت.
ڕوونیکردەوە، ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق 215 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە، کە 30 ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش بووە، تا خستنەڕوو بەشێوەی کاش زیاتر بێت دۆلار بەهاکەی زیاتر لەدەست دەدات.