لەم پارێزگایانەی عێراق پشوو ڕاگەیەندرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە پارێزگاکانی موسەنا، زیقار، میسان، کەربەلا و بەسرە بەهۆی 15ی مانگی شەعبانەوە پشوو ڕاگەیەندرا.

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ شەممە 24 ی شوبات، پارێزگاکانی موسەنا، زیقار،  میسان و بەسڕە پشوویان راگەیاند، هەروەها پارێزگای کەربەلاش بڕیاریدا سبەی یەکشەممە25ی شوبات و دووسەبەی دووشەممە26ی شوبات بکاتە پشوو.

ئاماژەیان بەوەکرد، هۆکاری پشووەکە دەەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی هاوڵاتییان لە 15ی مانگی شەعبان سەردانی شوێنە پیرۆزەکان دەکەن و شەوی بەرات دەكەوێتە 15یەمین رۆژی مانگی شەعبانی ساڵنامەی كۆچی واتە 15 رۆژ پێش هاتنی مانگی رەمەزان.

هاوکات، ئەم شەوە لەلای شیعەکان پیرۆز سەیر دەکرێت بەهۆی لەدایکبوونی محەممەدی مەهدی کە پێیان وایە لەم شەوەدا لەدایکبووە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا