سەرۆکوەزیرانی کەنەدا سەردانی ئۆکرانیا دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە دووەم ساڵیادی جەنگی ئۆکرانیا، جەستن ترۆدو سەرۆکوەزیرانی کەنەدا بە سەردانێکی رانەگەیەندراو گەیشتە کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا.

ئۆلیکسەندەر شیڤچینکۆ، وتەبێژ هێڵەکانی گواستنەوەی ئاسنی ئۆکرانیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، جەستن ترۆدۆ، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا بە سەردانێک گەیشتووەتە کیێڤ، بە مەبەستی بەشداریکردن لە دووەمین ساڵیادی جەنگ.

لە دوای ئایاری 2022 ئەمە دوومین سەردانی سەرۆکوەزیرانی کەنەدایە بۆ کیێڤ، وەک بەردەوامبوونی وڵاتەکەی لە پشتیوانیکردنی ئۆکرانیا لە دژی رووسیا.

حکومەتی کەنەدا یەكێکە لە هاوپەیمان و پشتیوانە سەرسەختەکانی ئۆکرانیا لە جەنگی دژ بە رووسیا، لە دوای هێرشەکانی سوپای رووسیا لە (24ی شوباتی 2022) کەنەدا چەندین پاکێج هاوکاریی دارایی و سەربازیی و مرۆیی پێشکەشی ئۆکرانیا کردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا