پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی نەوت ئاستێکی بەرزی تۆمارکرد، ئەمەش هەرچەندە نرخەکەی جێگیر نابێت و بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنای ئۆمیکرۆن ڕۆژانە گۆڕانکاری بەسەردا دێت.
یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت ئەمڕۆ بە 78 دۆلار و 93 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، هەروەها یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهاندا اەمڕۆ بە 75 دۆلار و 92 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوای ئەوەی تەندروستی جیهانی حاڵەتەکانی مردنی بە کۆرۆنای ئۆمیکرۆن ڕاگەیاند، پێشبینی ئەوە دەکرێت نرخی نەوت دووبارە بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزێت.