یاریزانێکی بەناوبانگی تۆپی پێ سزای چوار ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگەیەکی ئیسپانیا، سزای چوار ساڵ و نیو زیندانیکردنی بەسەر دانی ئەلڤێس، یاریزانی تۆپی پێی بەرازیلی و پێشووی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی سەپاند.

دانی ئەلڤێسی 40 ساڵان، ئەمڕۆ لەبەردەم دادگەیەکی ئیسپانیا ئامادەبوو بۆ بیستنی بڕیاری دادوەر سەبارەت بە کەیسی تۆمەتبارکردنی بە دەستدرێژییکردنە سەر ئافرەتێک لە کۆتا ساتەکانی شەوی 31ـی مانگی 12ـی ساڵی 2022.

پارێزەرەکەی یاریزانەکەی پێشووی بەرشەلۆنە رایگەیاند کە ئەلڤێس مافی تانەدانی هەیە لە بڕیارەکە.

بەگوێرەی بڕیارەکەی دادگەی ئیسپانیا، “بەڵگەی زیاتر لە شایەتی قوربانییەکە هەیە کە دانی ئەلڤێس هەیە تاوانبار دەکات بە ئەنجامدانی دەستدرێژیی سێکسی بۆسەر ئافرەتێک لە شەوە ئاهەنگێکی یانەیەکی شەوانە لە رێککەوتی 31-12-2022”.

هەروەها دادگەی ئیسپانیا، دانی ئەلڤێسی ناچارکردووە بە پێدانی بڕی 150 هەزار یۆرۆ بە قوربانییەکە.

ئەو یاریزانە لە سەرەتاکانی ساڵی 2023ەوە چەند جارێک دەستگیرکراوە و لەبەردەم دادگا ئامادەبووە، بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی دادگە، بەدرێژایی لێکۆڵینەوەکان و ماوەی دانیشتنەکان، دانی ئەلڤێس چەند جارێک دانپێدانانەکانی گۆڕیوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا