پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی یەکێکی دیکە لە بریندارانی تەقینەوەکەی دهۆک لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ هەینی، نێچیرڤان عەبدولعەزیز، بریندارێکی دیکەی تەقینەوەکەی دهۆک کە بەهۆی غازەوە ڕوویدا، لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
شەوی 21ی ئەم مانگە، بەهۆی تەقینەوەی تانکییەکی غاز لە شاری دهۆک، پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 30 کەسیش بریندار بوون، بە گیانلەدەستدانی نێچیرڤانیش ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتە شەش هاوڵاتی.