پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، لەدوای جەنگی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل، ئێستا دۆخی کەرتی غەززە بووەتە ناوچەی مەرگ.
ئەمڕۆ پێنجشەممە22ی شوبات، تێدرۆس ئەدهانۆم، سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاشکرایکرد، ئێستا غەززەییەکان لە خراپترین دۆخدا دەژین و کەرتی تەندروستیش لە غەززە وێران بووە، هەروەها بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکانەوە ناتوانرێت هاوکارییە تەندروستییەکان لەلایەن ڕێکخراوەکەیانەوە بگەیەنرێتە غەززە.
ئاماژەی بەوەکرد، پێش جەنگ ڕێژەی بەدخۆراکی لە کەرتی غەززە تەنها بەڕێژەی %1 بووە، بەڵام لەدوای جەنگ بۆ %15 بەرزبووەتەوە، لە بەدەوامی شەڕ و نەگەیشتنی هاوکارییەکانیش ئەو رێژەیە بەرزتر دەبێتەوە.
ڕوونیکردەوە، بەشێکی زۆری کەرتەکە وێران بووە، لەگەڵ ئەوەشدا لە سەرەتای جەنگەوە تا ئەمڕۆ زیاتر لە 29 هەزار کەس کوژراوان و هەزارانی دیکەش برینداربوون.