پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ شەممە20ی ئایار، بەهۆی شەپۆلی ڕەشەبا و هەورەبروسکەوە ژمارەیەک فیدەری کارەبا لەناو شاری سلێمانی و دەوروبەری زیانیان بەرکەوتووە.
بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، لە وێستگەکانی کارەبای ناوشاری سلێمانی فیدەرەکانی 87، 350 و 128 و لاینی 2ی ڕاپەڕین زیانیان بەرکەوتووە و لەئێستادا تیمەکان سەرقاڵی چارەسەرکردنین.
ئاماژەی بەوەکرد، لە وێستگەکانی دەرەوەی شاری سلێمانیش 21 فیدەر کەوتوون و بەمەبەستی چارەسەرکردنی بەشی چاکسازی هێڵەکان ئاگادارکراونەتەوە.
هاوکات، هێڵەکانی تەوژم بەرزی لاینی 1ی شۆڕش و 33ی كەی ڤی 5ی ئازار و 33 كەی ڤی ڕانیەی كۆن و ئین كەمینی ژماره 2ی پیرەمەگروون و لاینی 1ی هێڵی 33کەی ڤی قەڵادزێ و لاینی 33كەی ڤی تایبەت بە ئاو زیانیان بەرکەوتووە.