لەکاتی بەڕێوەچوونی ئاهەنگێڕانی بردنەوەی تیمێکی تۆپی پێ لە ئەمەریکا تەقەکرا و 22 کەس بوونە قوربانی

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

درەنگانی شەوی رابردوو بەکاتی هەرێمی کوردستان، ژمارەیەک تەقەکەر خۆیان خزاندە ناو ئاپۆڕای جەماوەریی تیمی تۆپی پێی ئەمریکی کەنساس سیتی چیڤز بەهۆیەوە کەسێک کوژرا و 21 کەسی دیکەش بریندار بوون.

رووداوەکە لەکاتێکدا بووە هەزاران هاندەر بۆ ئاهەنگێڕان بەبۆنەی سەرکەوتنی تیمەکەیان رژانە سەرشەقامەکان، سەرچاوەیەک بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە کە رووداوەکە هاندەری تیرۆرستی لەپشتەوە نییە، بەڵکو سەرەتا لە دەمەقاڵێی نێوان چەند کەسێکەوە درووستبووە و دواتر سەریکێشاوە بۆ تەقەکردن.

بە وتەی پۆلیسی شارەکە، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ئافرەتێکە کە کاری دیجەی کردووە و پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە و لەکاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەریی بۆی، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.

بەرپرسانی شاری کەنساس لە ویلایەتەکە رایگەیاند، لەناو بریندارەکان 9 منداڵ هەبوون کە چارەسەری پزیشکییان بۆ کراوە و چاوەڕوان دەکرێت بەزوویی چاک ببنەوە، هەروەها چارەسەر بۆ 8 کەسی دیکە کراوە کە برینەکانیان قوڵ بووە و مەترسی لەسەر ژیانیان درووستکردووە.

پۆلیسی کەنساس سیتیش لە ویلایەتی کەنساس رایگەیاند، سێ کەس بەهۆی رووداوی تەقەکردنەکەوە دەستگیرکراون.

توێژینەوەیەک دەریخستووە کە ساڵانە رێژەی مردن بەهۆی رووداوکانی تەقەکردن لە ئەمریکا لە هەر حاڵەتێکی دیکە بەرزترە، بەگوێرەی داتایەکی رێکخراوی ئەرشیفی توندوتیژییەکانی چەک لە ئەمریکا، ساڵی رابردوو 696 هاوڵاتی لە ئەمریکا بەهۆی رووداوەکانی تەقەکردن لە شوێنە قەرەباڵخەکان کوژراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا