هاتووچۆی هەولێر: دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا گیرا مەترسی خستبووە سەر گیانی هاوڵاتییان

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر دەستی بەسەر ئۆتۆمبێلی ژمارە 2ـی جۆری تەکسی هەولێر دا گرت و دەڵێت “شۆفێرەکەی بەشێوەیەکی نایاسایی دەستکاری خەسڵەتی ئۆتۆمبێلەکەی کردووە و مەترسی خستووەتە سەر گیانی هاوڵاتییان”.

ئەمڕۆ سێشەممە 13ـی شووباتی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاشکرایکرد: مەفرەزەکانی هاتووچۆی هەولێر دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلی ژمارە (2) ی کرێ / هەولێر داگرت ، کە شوفێرەکەی لە شەقامەکانی شار نمایشی نایاسایی دەکرد و مەترسی دەخستە سەر گیانی خەلک و شوفێرانی ترو سەر سیستمی هاتووچۆ.

هاتووچۆی هەولێر دەشڵێت، “شۆفێرەکە هانی گەنجان و شوفێرانی تری دەدا کەوا نمایش بکەن و گرەو لەسەر پارە و ئۆتۆمبێل بکەن ، هەروەها بە شێوەیەکی نایاسایی دەستکاری خەسلەت و ئاکارەکانی ئۆتۆمبێلەکەی کردووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، سکاڵای یاسایی لەسەر شوفێرەکە تۆمار کراوە ، هەر شوفێرێکیش نمایش بکات و مەترسی بخاتە سەر شەقام و سیستمی هاتووچۆ، یاخود دەستکاری ئاکار و خەسلەتەکانی ئۆتۆمبێلەکەی بکات بەشێوەیەکی نایاسایی، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا