وەزیری بەرگری تورکیا گەیشتە بەغدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ، یاشار گولەر، وەزیری بەرگری تورکیا، گەیشتە بەغدا و بڕیارە زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی ئەنجام بدات.

وەزارەتی بەرگری تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ سێشەممە6ی شوبات، یاشار گولەر، وەزیری بەرگری تورکیا بەیاوەری فەرماندەی گشتی ئەرکانی سوپا جەنەڕاڵ مەتین گورەک گەیشتە بەغدای پایتەخت.

ئاماژەی بەوەکرد، وەزیری بەرگری تورکیا لە سەردانەکەیدا زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمنی و سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆماری عێراق ئەنجام دەدات، بەمەبەستی تاوتوێکردنی چەند پرسێکی ئەمنی.

لەکاتێکدا، هەفتەی ڕابردووش هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی بەغدا و هەولێر کرد و زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرساندا ئەنجامدا.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا