ئەمەریکا سزای بانکێكی عێراقی دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی گەنجینەی ئەمه‌ریکا، بانکی هودای عێراقی لە سیستەمی دارایی وڵاتەکەی دەپچڕێنێت و سزای دەدات.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمه‌ریکا رۆژی دووشه‌ممه‌ 29ی كانوونی دووه‌می 2024 رایگەیاند، بانکی هودای عێراقی تێوەگلاوە لە پارەدارکردنی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران و سوپای پاسداران.

وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا روونیشیكرده‌وه‌، لەپێناو پاراستنی سیستەمی دارایی عێراق و نێودەوڵەتی، چەند ئامرازێک بەرامبەر ئەو بانکە بەکاردەهێنن.

تۆڕی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە داراییەکانی وەزارەتی گەنجینەی ئه‌مه‌ریكا داوا دەکات، بانکی هودا لە سیستەمی دارایی ئەمه‌ریکا بپچڕێندرێت، هەروەها نووسینگەی چاودێری سامانی دەرەکی خاوەنی بانکەکەی خستە لیستی سزاکان.

پێشتریش وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا، فەرمانگەی کۆنترۆڵکردنی سەروەت و سامانی بیانی، بە تۆمەتی هاوکاریکردنی سوپای پاسدارانی و گرووپە چەکدارەکان لە عێراق، سووریا و لوبنان، سزای بەسەر بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای فڵای بەغدا سەپاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا