كۆمسیۆن: 951 ژن خۆیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان كاندید كردووە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، لەسەر ئاستی ١٨ پارێزگاكەی عێراق نزیكەی 951 ژن خۆیان بۆ هەڵبژاردن كاندید كردووە تاوەكو كێبڕكێ لەسەر بەدەستهێنانی كورسی پەرلەمان بكەن.

بەپێی دوایین زانیارییەكانی كۆمسیۆنی باڵای عێراق، ژمارەی كۆتایی ئەو كاندیدانەی مافی خۆ كاندیدكردنیان هەیە دەگاتە، سێ هەزار و ٢٤٩ كاندید، لەو ژمارەیەش 951 كەسیان ژنن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ژمارەیەك لەو كاندیدانە بەهۆی دۆسییەی یاساییەوە دوورخرانەوە هەندێكی دیكەشیان دۆسیەیان بۆ داپۆشرابوو.

بەپێی ئەو ئامارانە، ١٠٩ حیزب یانتۆمار كردووە كە بەشدارییان كردووە، بەفەرمیش ٢٤ هاوپەیمانی و ٥٨ حیزب پەسەند كراوە.

هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق، لە ١٠ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵدا ئەنجام دەدرێت، تائێستاش بەشێك لە حزب و لایەنە سیاسییەكان لەوانەش رەوتی سەدر كشانەوەی خۆی لە هەڵبژاردنەكە راگەیاندووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا