لەسەر ڕێگای سەرەکی نێوان عەربەت سلێمانی ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕوویدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شەممە20ی کانونی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، لەسەر ڕێگای سەرەکی نێوان عەربەت سلێمانی ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕوویدا.

هاتووچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە،” لە رێگای سەرەکی نێوان عەربەت سلێمانی بە ئاراستەی عەربەت رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێک لە جۆری نیسان سەنی ڕوویدا”.

ئاماژەی بەوەکرد، بەپێی کەشف و هێڵکاری شوێنی ڕووداوەکە دەرکەوتووە هۆکاری سەرەکی ئەم ڕووداوە بۆ فاکتەری خێرای و بەجێ نەهێشتی ماوەی سەلامەتی نیوان سواڕ رەوەکان دەگەڕێتەوە.

ڕوونیکردەوە، خۆشبەختانە لە ڕووداوەکەدا گیان لە دەستدان نەبووە تەنها زیانی ماددی و برینداربوون هەبووە.

جەختیکردەوە،” داوا لە شۆفێران دەکەین پابەندبن بە رێمانیەکانی هاتووچۆ بە تایبەت خێرایی.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا