لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوابەدوای گشتاندنی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ وەزارەتەكان و لەناویشیاندا وەزارەتی دارایی هەرێم، ئەمڕۆ پێنج شەممە، لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق كرا.

بەگوێرەی زانیارییەكان، وەزارەتی دارایی عێراق ڕێکارەکانی بۆ ناردنی پشکی هـەرێم لە بودجە دەست پێکرد و بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ڕەوانە بكرێت و بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم.

هەر بەپێی زانیارییەكان، لیستی مووچـەی مانگی یەك لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمەوە دراوەتە وەزارەتی دارایی عێراق و دوای وردبینی پارە دەخرێتە سەر هـەژماری دارایی هەرێم.

بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق مانگانە بڕی 618 ملیار و 500 ملیۆن دینار بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم خەرج دەكرێت تاوەكو هەمواری یاسای بودجە دەكرێتەوە و خەرجی مووچە لە خەرجی فعلی دەردەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا