پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ متمانە دەبەخشێت بە شوێنگرەوەی پەرلەمانتارانی سەدر

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە ئەمڕۆ، پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوە ئەنجام بدات بۆ متمانە پێدان بە شوێنگرەوەکانی ڕەوتی سەدر.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی حوزەیرانی 2022، بڕیارە پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوە ئەنجام بدات، لەسەر داوای سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، تاوەکو متمانە ببەخشن بەو ئەندامانەی لە شوێنی پەرلەمناتەرە دەستلەکارکێشاوەکانی ڕەوتی سەدر دادەنرێن.

کۆبوونەوە کاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەڕێوەدەچێت، هەروەها ژمارەی ئەندامەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە 88 ئەندامەوە دەبێتە 123 ئەندام.

ڕۆژی یەکشەممە محەمەد حەلبوسی چەند بڕیارێکی پەرلەمانیی دەرکرد تایبەت بە کۆتاییهێنان بە ئەندامێتی ئەندامانی کوتلەی سەدر لەسەر ڕۆشنایی پێشکەشکردنی نامەی دەست لەکارکێشانەوەکانیان بە سەرۆکایەتی پەرلەمان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا