گەڕان بەدوای تەرمی کارگوزارەکەی ماڵی پێشڕەو دزەیی بەردەوامە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تیمەکانی بەرگری شارستانیی هەولێر لە گەڕان و پشکنینی شوێنی رووداوەکە بەردەوامن بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەو کارگوزارە فلیپینییەی لە هێرشەکەی سەر ماڵی پێشڕەو دزەیی گیانی لەدەستدا.

بەرگری شارستانی هەولێر چەند وێنەیەکی ساتەوەختی گەڕانی تیمەکانی بەرگریی شارستانی شارەکەی بڵاوکردووەتەوە کە سەرقاڵی هەڵدانەوەی پاشماوەی هێرشەکەن و بەشوێن ئاسەواری میشێل-ی کارگوزاری ماڵەکەی پێشڕەو دزەیی دا دەگەڕێن.

لە دیمەنەکاندا دەردەکەوێت کە ئەو خانووەی پێشڕەو دزەیی تێدا نیشتەجێبوو، بەهۆی هێرشەکەوە بەتەواوەتی خاپوور بووە و هەر ئەوەش ئەرکی کارمەندانی بەرگریی شارستانی قورسکردووە.

بەرگری شارستانیی هەولێر دەڵێت، “تیمەكانمان لە هەوڵدان بۆ گەڕان بەدوای تەرمی ئافرەتە فلیپینیەكە لە شوێنی بۆردومانەكە و سەرەداوێك دۆزراوەتەوە كە رەنگە بەشێك بێت لە لاشەی میشێلی قوربانی.

شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە، کاتژمێر 11:30 خولەکی شەو سوپای پاسدارانی ئێران 10 مووشەکی بالیستییان ئاراستەی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کرد؛ 5 لەو مووشەکانە لە ماڵی پێشڕەو دزەیی، سەرمایەدار و خاوەنی کۆمپانیای ئیمپایەر و گرووپی فاڵکۆن بەر زەویی کەوتن.
لە ئەنجامی هێرشەکەدا پێشڕەو دزەیی و کچێکی، میوانێکی و کارگوزارێکی ماڵەکەی گیانیان لەدەستدا و خێزانی پێشڕەو دزەیی و دوو منداڵی دیکەی بریندار بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا