لەسەرەتای جەنگەوە تا ئێستا پێنج ملیۆن ئۆكرانی ئاوارە بوون

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نەتەوە یەكگرتوەكان ئاشكرایكرد، ژمارەی ئۆكرانییەكان، كە لەسەرەتای‌ هێرشی رووسیاوە ئاوارەبون، ژمارەیان 5 ملیۆن كەسی تێپەڕاندوە.

بەپێی ئەو داتایانەی‌ نەتەوە یەكگرتوەكان بڵاویكردوەتەوە، لەماوەی‌ نزیكەی‌ دو مانگدا، پێنج ملیۆن و 31 هەزار و 306 ئۆكرانی وڵاتەكەیان جێهێشتوەو لەو ژمارەیەش 2.8 پەنابەر رویان لە پۆڵەندا كردوەو 757 هەزار كەسیشیان رویانكردوەتە رۆمانیا، 550 هەزاریشیان بە ئاراستەی روسیاو 471یشیان بە ئاراستەی‌ مەجەڕستان رۆشتون.

هەر بەپێی ئامارەكان، 427 هەزار لە پەنابەرەكان روەو مەڵدۆڤا و 343 هەزار كەس بەرەو سلۆڤاكیاو زیاتر لە 23 هەزاریش روەو بیلاڕوسیا رۆشتون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا