بانکی ناوەندی زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە و نرخی دۆلار دابەزی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بانکی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ برێکی زۆر دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و کاش خستەبازاڕەوە و نرخی دۆلار ڕووی لە دابەزین کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە15ی کانونی دووەم، بانکی ناوەندی بڕی  206,303,771 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە، کە بڕی 193,283,771 ملیۆن دۆلار بەشێوەی حەواڵە و بڕی 13,020,000 ملیۆن دۆلاریش بەشێوەی کاش بووە.

ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە هەرێم، نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بەراورد بە دوێنێ کاتی کردنەوەی بازاڕ دابەزی و 100 دۆلار بەرامبەر بە 152 هەزار و 500 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا، دواتریش زیاتر دابەزی بۆ 152 هەزار دیناری عێراقی.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا