پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ دووشەممە15ی کانونی دووەم، 54ەمین کۆڕبەندی ئابووری جیهان لە داڤۆس بەبەشداری چەندین کەسایەتی جیهانی دەستپێدەکات.
کۆڕبەندی داڤۆس، لەئەمساڵدا نزیکەی 100 سەرۆکی وڵاتان و سەرۆک وەزیران تێیدا بەشداردەبن، هەروەها نزیکەی دوو هەزار و 800 کەسایەتی سیاسی، ئابووری، زانستی و جیهان بەهەمان شێوە بەشداری لە کۆڕبەندەکەدا دەکەن.
کۆڕبەندەکە، لە ئەمڕۆوە دەستپێدەکات بۆماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت و ڕۆژی 19ی کانوونی دووەم کۆتای دێت.
هاوکات، بڕیارە بەنوێنەرایەتی عێراق، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەشداری لە کۆڕبەندەکەدا بکات و بگاتە داڤۆس.
کۆڕبەندی داڤۆس، کۆڕبەندی ئابووری جیهانی، ساڵانە لە مانگی کانوونی دووەم لەشاری داڤۆس لە وڵاتی سویسرا ئەنجام دەدرێت، بە چەند مانگێک پێش دەستپێکردنی ئامادەکاری بۆ دەکرێت و بانگهێشتی سەرۆک، سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی بەشێکی زۆر لە وڵاتانی جیهان دەکرێت و گەورە سەرمایەدارەکان و کەسانی دیار بەشداری تێدادەکەن.