پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەهۆی خۆڵبارینەوە گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ ماوەیەکی کاتی دواخران.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی عێراق و ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی گرتووەتەوە بووەتەهۆی کەمبوونەوەی ماوەی بینین.
وتیشی، بەو هۆکارە گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ ماوەیەکی کاتی ڕاگیراوە و لەکاتی ئاسایبوونەوەی شەپۆلی خۆڵبارینەکە گەشتەکان ئاسایی دەبنەوە.
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین ڕووی لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان کردووە و هۆشداری دراوەتە هاوڵاتیان بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت نەچنە دەرەوە.