“لە ڕێککەوتنە ئەمنییەکەی نێوان هەولێر و بەغدا پرسی سنورەکان باس نەکراوە”

پۆڵەتیک پرێس

لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، چالاککردنەوەی رێککەوتنە ئەمنیەکەی نێوان هەولێر و بەغدا تەنها بۆ هۆکاری ئەمنییە و لە ناوەڕۆکەکەشیدا باسی پرسی سنورەکان نەکراوە.

بەدر زیادی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ ی ئایاری ٢٠٢١، لەبارەی رێککەوتنی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق ڕایگەیاند، لە رێککەوتنە ئەمنیەکەی نێوان هەولێر و بەغدا هیچ هێڵێکی سنوری باس نەکراوە، بەڵکو تەنها پرۆسەی هاوبەشی و هاوکاری هەواڵگری لە زانیارییە ئەمنیەکان ئاماژەی پێ کراوە”.

وتیشی، ” بەڕێوەبەردن و فەرماندەیی ئەو هاوبەشیە هەواڵگریانە لەلایەن دەسەڵاتی فیدڕاڵیەوەیە نەک کورد”.

لەبارەی هۆکاری چالاککردنەوەی ئەو ڕێککەوتنە زیادی وتی، ” بەهۆکاری ئەو بۆشاییە ئەمنیانەی هەیە کە دەکرێ بە هەماهەنگی فەرماندە فیدڕاڵی  و کوردییەکانەوە  تێپەڕێنرێت”.

پێشتر مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستپێشخەرییەکی بۆ چالاککردنەوەی ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان سوپای عێراق  و هێزەکانی پێشمەرگە پێشکەش کرد کە ئامانج لێی ڕیگریکردنە لە چالاکبوونەوەی داعش لە ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان و بەتایبەتتریش لەو ناوچانەی هەردوولا بەریەکدەکەون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا