پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ پێنجشەممە11ی کانونی دووەم، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە دوا وێستگەیدا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەیشتە قاهیرە.
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەمڕۆ پێنجشەممە گەیشتە قاهیرەی پایتەختی میسر و لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر کۆدەبێتەوە.
ئامانجی سەردانەکەی بلینکن بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەمەبەستی ڕێگریکردنە لە فراوانبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە.
هاوکات، ئەم سەردانەی بۆ قاهیرە بە دوا وێستگەی گەشتەکەی بلینکن بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنرێت.