لەمەودوا بە زمانی کوردی ڕێنمایی بە حاجیان و عومرەكاران دەدرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بۆئەوەكردووە، لەمەودوا بە زمانی كوردی رێنوێنی پێشكەشی حاجیان و عومرەكاران دەكرێت .

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، وەفدێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە لە شاری جەدەی سعودیە كە بە بەشداری وڵاتانی ئیسلامی بەڕێوەچوو، بەشداری كۆنگرە و پێشانگای حەج و عومرەی كرد، كە تێیدا تاوتوێی رێكارە گرنگەكانی خزمەتكردنی میوانانی ماڵی خوا كرا و باشترین ڕێگاكان لەو بارەیەوە دەستنیشانكران .

ئەوەشهاتووە، لە ھەنگاوێكی گرنگدا و لەمیانی بەڕێوەچوونی كۆنگرەكەدا وەزیری كاروباری حەج و عومرەی سعودیە رەزامەندیدا لەسەر زیادكردنی زمانی شیرینی كوردی بۆ رێنماییەكانی حەج و عومرە .

ئاماژەی بەوەشكردووە، وەك ھەر زمانێكی تری نێودەوڵەتی، ئەم ھەنگاوە دەستكەوتێكی گرنگە بۆ خەڵكی كوردستان و حاجیان و عومرەكاران .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا