پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگارى سلێمانى لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتى پەروەردەى سلێمانیدا کۆبووەوە و پشتیوانى خۆى بۆ دەستپێکردنەوەى خوێندن دەربڕى و وتی: هەموکات دەتوانین دەست بە بایکۆت بکەین، بەڵام ناتوانین قەرەبوى فەوتانى خوێندن بکەینەوە.
پارێزگاری سلێمانی وتیشى: پرۆسەى خوێندن دەسپێدەکەینەوە و داوا لە دایکان و باوکانى خوێندکاران دەکەین، سبەینێ منداڵەکانیان بنێرنەوە بەر خوێندن، وەزارەتى پەروەردەیش بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەکانى سەرپشکردووە لە کەمکرنەوەى پرۆگرامى خوێندن بۆئەوەى جارێکى تر پرۆسەى خوێند پەکى نەکەوێت.
لەبارەى ناڕەزایی مامۆستایانەوە راشیگەیاند: ئێمە دەبێت دەستبە پرۆسەى خوێندن بکەینەوە، دوو شوێن هەیە بۆ وەڵامدانەوەى داواکارى مامۆستایان ئەویش هەولێر و بەغدایە، ناکرێت وەڵامێک لە سلێمانى دەست نەکەوێت، بەڵام سلێمانى باجەکەى بدات.