دادگای فیدراڵی لەبارەی سکاڵایەکی تایبەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەگوێرەی خشتەی دانیشتنەکانی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، سبەی دووشەممە 8ـی کانوونی دووەمی 2024، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق یەکەمین دانیشتنی ساڵی نوێ بە تاوتوێکردنی سکاڵایەکی دژ بە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

سکاڵاکە لەلایەن مستەفا جەبار سەنەد، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دژ بە بڕیاری ناردنی 2 ترلیۆن و 100 ملیار دینار قەرز بە حکومەتی هەرێمی کوردستان، تۆمارکراوە.

سکاڵاکار داوادەکات دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، بڕیاری ژمارە 23500ی ساڵی 2023ـی ئەنجوومەنی وەزیران هەڵبوەشێنێتەوە و بە نایاسایی بناسێنێت.
بەگوێرەی ئەو یاسایە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە مانگی ئەیلوولی ساڵی 2023، رەزامەندی لەسەر ناردنی 2 ترلیۆن و100 ملیار دینار بە سێ گوژمەی 700 ملیار دینار بۆ مووچەخۆرانی هەرێم دەربڕی.
ناردنی ئەو بڕە پارەیە لەلایەن حکومەتی ناوەندییەوە کاردانەوە و نارەزایەتیی بەشێک لە لایەنە عێراقییەکانی لێکەوتەوە و چەندین جار لە دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق دژ بە بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق سکاڵایان تۆمارکردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا