واشتن پۆست: هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل دەنگی ناڕەزایەتی لەدژی بوونی هاوپەیمانان لە عێراق زیادکردووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکی لە لاپەڕەیەکیدا ئاماژە بەوە دەکات، بەهۆی هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل و پشتیوانیکردنیان لە کوشتنی هاوڵاتییانی سڤیل لە کەرتی غەززە، لایەنە عێراقییەکان جارێکی دیکە داوای دەرکردنی هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە عێراق دەکەن.

رۆژنامەکە ئەوەشی خستووەڕوو، لە رۆژی 17ـی تشرینی یەکەمی ساڵی 2023وە تا ئێستا 115 جار هێرشکراوەتە سەر ئەمریکا و هاوپەیمانان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە هەموویان لەرێگەی درۆنی خۆکوژی و هێرشی مووشەکیەوە بووە
بیانووی هێرشەکانی چەکدارە میلیشاکان بۆسەر بنکەو بارەگاکانی سوپای ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی شەڕی داعش بۆ هاوکاریکردنی ئەمریکا و خۆرئاوایە بۆ ئیسرائیل لە شەڕی دژی فەڵەستین.

رۆژنامەی واشنتن پۆست ئاماژەی بەوە کردووە، “ئەمریکا لە چەند مانگی رابردوودا چەند جارێک بنکەو بارەگاکانی چەکدارە میلیشیاکانی لە عێراق و سوریا، کردووەتە ئامانج.

دوێنێ پێنجشەممە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بارەگای هێزەکانی حەشدی شەعبی لە شەقامی فەلەستین لە رۆژهەڵاتی بەغدای بۆردومان کرد و بەو هۆیەوە سەرکردەیەکی باڵای سەربازی گرووپی نوجەبی سەر بە حەشدی شەعبی بەناوی “ئەبو تەقوە سەعیدی” و هاوکارێکی کوژرا و 4 چەکداری دیکەش بریندار بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا