پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، زیاد لە یەک ملیۆن هاووڵاتیی لە کەرتی غەززە لە رۆژی 7 ی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردووەوە، ئاوارەی رەفەح بوون.
نەتەوە یەکگرتووەکان لە راپۆرتی مرۆیی خۆیدا ئاماژە بەوە دەکات، ئێستا پارێزگای رەفەح بۆتە پەناگەیەک بۆ ئەو ئاوارە و پەنابەرانەی لە جەنگی نێوان حەماس و ئیسرائیل هەڵدێن، بەشێوەیەک زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لە ناوچەیەکی زۆر قەرەباڵغ، پاش ئەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر خان یۆنس و دێر ئەلبلح چرتر بوونەتەوە و، سوپای ئیسرائیلیش فەرمانی کردووە دانیشتوانەکەی، ماڵەکانیان بەجێبێڵن.
بەپێی ئاژانسی ئۆنروا بۆ یارمەتیدان و کارپێکردنی ئاوارە و پەنابەران، لە ماوەی کۆتایی ساڵی 2023، ژمارەی ئاوارەکانی کەرتی غەززە تا ئێستا گەیشتۆتە نزیکەی یەک ملیۆن و 900 هەزار کەس، کە دەکاتە نزیکەی 85٪ ی دانیشتووانی تەواوی کەرتی غەززە، لەگەڵ ئەوانەی چەندین جارە ئاوارە دەبن لەپیناو دۆزینەوەی شوێنێکی ئارام و سەلامەت بۆ ژیان.
ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوکاریی مافی مرۆڤ دووپاتیکردەوە، هیچ پەناگەیەکی ئارام لە کەرتی غەززەدا نەماوەتەوە.