لە مانگی ڕابردوودا داهاتی هەناردەی نەوتی عێراق زیاتر لە هەشت ملیار دۆلار بووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە2ی کانونی دووەم، کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت ڕایگەیاند، لەمانگی ڕابردوودا داهاتی هەناردەی نەوتی عێراق هەشت ملیار و 316 ملیۆن دۆلار بووە.

کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت”سۆمۆ” ئاشکرایکرد،” بڕی هەناردەکردنی نەوتی خاو 108 ملیۆن و 56 هەزار و 590 بەرمیل بووە و بەتێکڕای ڕۆژانە سێ هەزار و  486 بەرمیل نەوت هەناردەکراوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەمانگی ڕابردوودا داهاتی هەناردەی نەوتی عێراق گەیشتووەتە هەشت ملیار و 316 ملیۆن دۆلار.

ڕوونیکردەوە، لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق کۆی بڕی هەناردەکراوی نەوتی خاو بۆ مانگی کانونی یەکەم 107 ملیۆن و 592 هەزار و 532 بەرمیل بووە، هەروەها هەناردەکردن بۆ ئوردن 464 هەزار و 58 بەرمیل بووە، نرخی یەک بەرمیل بە 76.96 دۆلار خەمڵێندراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا