کەشناسی: ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی کانونی یەکەم، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەوری جیاجیا، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ.

سبەی هەینی29ی کانونی یەکەم، ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە هەندێک ناوچە شاخاوییەکان و باشووری هەرێم ئەگەری دروستبوونی تەم لەکاتەکانی درەنگانی شەودا هەیە، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ بە یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 17پلەى سیلیزى

سلێمانی :16 پلەى سیلیزى

دهۆک : 18پلەى سیلیزى

کەرکوک : 18پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 18پلەى سیلیزى

زاخۆ : 18پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 11پلەى سیلیزى

سۆران : 15پلەى سیلیزى

گەرمیان : 22پلەى سیلیزى

 

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا