نرخی نەوت بەرزبوەوە

پۆڵەتیك پرێس
بەراورد بە چەند رۆژی رابردو نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٧٢ دۆلار و 77 سەنت مامەڵەی پێوە كرا.

هاوكات، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و بە ٦٨ دۆلار و 47 سەنت مامەڵەی پێوە كرا.

بەوەش بەراورد بە 24 كاتژمێری رابردو، نرخی نەوتی برێنت ١٢ سەنت بەرزبووەتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، 23 ی ئەم مانگە نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمەریكی بە 67 دۆلار و 66 سەنت بوو.

لە ساڵی رابردودا بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی، بەڵام هەنگاوەكان بۆ رووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسەكە و بەرهەمهێنانی ڤاكسین، نرخی نەوتی بەرزكردەوە.

هەرچەندە بەهۆی رێككەوتنی وڵاتانی ئۆپیك پڵەس لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی هەناردەی نەوت، جارێكی دیكە نرخی نەوت روی لە دابەزین كردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا