سەرجەم تۆڕەکانی رووناکی شەقامی تاسڵووجە – سلێمانی رێکدەخرێنەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، ستوونەکانی نێوان تاسڵوجە – سلێمانی چاکسازییان تێادا دەکرێت و رێکدەخرێنەوە.

ئەندازیار دیار عەبدوولستار، بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای سلێمانی/ رۆژئاوا رایگەیاند: بەشی رووناکی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان دەستیکردوە بە ڕێکخستن و چاکسازیکردن لە تۆڕی رووناکی شەقامی سەرەکی تاسڵوجە – سلێمانی.

بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، “سەرجەمی ئەو ستوونانەی شکاون یان خوار بوون چاک دەکرێن ئەو گڵۆپانەش لەکار کەوتبێت چاکی دەکەینەوە تا شەقامەکە سیمایەکی جوانی هەبێت”.

May be an image of grass, road and street

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا